فەرماندەکانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە هەولێر گفتوگۆی “گرنگ” لەگەڵ پێشمەرگە دەکەن
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، رایانگەیاند کە لیوا حەمید عەبدولمەقسود، سەرۆکی ئەرکانی ئۆپەراسیۆنەکان گەشتووەتە هەولێر بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، کە کۆبوونەوەکەی بە ” گرینگ” ناوی برد.
لە راگەیەندراوێكی سەركردایەتیەکەدا هاتووە، سەردانەكە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی “گرینگ” دێت لەگەڵ سەرۆكی ئەركانی پێشمەرگە، لیوا عیسا عوزەیر، بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئەمنی و بەرژەوەندی هاوبەش و بەدواداچوونی چەند زانیاریەکی هەواڵگری و ئەمنی.
ئاماژهی بهوهشكرد، له كۆبوونهوهكهدا فهرماندهی هێزه وشكانی و ژمارهیهك لە سهركرده سهربازییهكان بهشداری دهكهن.
