تاران ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ نێوەندگیری نێوان ئەنکەرە و دیمەشق

هەولێر – نۆرس پرێس

ئێوارەی سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران ئامادەیە بۆ یارمەتیدان بۆ چارەسەری سیاسی ب کێشە هەنووکەکانی نێوان ئەنکەرە و مەشەق، هاوکات هۆشداریشی دا لە کاردانەوەکانی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان.

ئەمەش لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە نێوان حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و مەولود چاوشئۆغڵو هاوتا تورکەکەیدا هات کە تیایدا باسیان لە “دواین پێشهاتەکانی سنووری تورکیا و سوریا و ئەو پێکدادانە سەربازییانە کرد کە لەوێ روودەدەن”.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری داوە کە “پەنابردن بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییە زەمینییەکان یارمەتیدەر نابێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵکو دەبێتە هۆی زیانگەیاندن و ئاڵۆزترکردنی دۆخەکە”.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا، “نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا تێگەیشتوون و پێویستی چارەسەرکردنیان هەیە”.

وه زیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند گه یشتن به  (چارەسەرکردنی نیگەرانییەکان) پێویستی بە بەردەوامی دانوستانه ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : هۆزان زوبەیر