قامیشلۆ – نۆرس پرێس
لە کردەوەیەکی خۆکوژیدا لە پاکستان 3 کەس گیانیان لەدەستداوە و 23ی تریش برینداربوون، بزووتنەوەی تاڵیبانیش بەرپرسیارێتی خۆی لە کردەوەکە راگەیاند.
ئەزھەر مەھاسر بەرپرسی باڵای پۆلیسی شاری کویتای پایتەختی ھەرێمی بلوجستانی پاکستان رایگەیاند، خۆکوژێک خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس لەکاتی یاوەریکردنی کاروانی تیمێکی کوتان دژی ئیفلیجی منداڵان تەقاندووەتەوە و لە ئەنجامدا پۆلیسێک و ژنێک و منداڵێک گیانیان لەدەستداوە و 23ی تریش برینداربوون.
دوای کردەوەکەش بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان بەرپرسیارێتی خۆی لە کردەوە خۆکوژییەکە راگەیاند، کردەوەکەش دوای ئەوەھات لەم ھەفتەیەدا بزووتنەوەکە ئاگربەستی لەگەڵ حکومەت ھەڵوەشاندەوە.