شرۆڤەکارێکی سیاسی بۆ نۆرس پرێس: ئه‌مریكا جدی نییە لە ڕاگرتنی دڕندەیی ئەردۆغان بەرامبەر بە کورد
هەولێر – نۆرس پرێس
هیوا عوسمان، شرۆڤەکاری سیاسی، ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا توانای ئەوەی هەیە “دڕندەیی” ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەرامبەر کورد ڕابگرێت و سنووردار بکات، “بەڵام جدی نییە”، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژەیه‌ك بە هەڵوێستی واشنتۆن سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئه‌نكه‌ره بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی زەمینی لە ڕۆژئاوای كوردستان.
ئەو شرۆڤەکارە ، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نۆرس پرێس، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئه‌مریكا زۆر باش دەزانێت ئەردۆغان پشتیوانی داعش دەکات و تورکیای كردۆته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئەوەی هەموو تیرۆریستانی جیهان بنێرێته سوریا، بەڵام”. ئه‌مریكا ئەوەندە فشاری نه‌خستۆته سەری کە بیوەستێنێت.”.
ئەمە لە کاتێکدایە کە تورکیا دوباره هه‌ره‌شه‌ی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازی زەمینی لە ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كات، و بۆردومانێكی چڕی له شاری دێریک تا ده‌گاته ڕۆژهەڵاتی مونبج و ناوچەکانی باکوری گونده‌واری حەلەب ده‌ستپێكردووه.
ئه‌مریكاش هەر ئۆپەراسیۆنێکی سه‌ربازی تورکی ڕه‌تكرده‌وه، كه بیه‌وێت هاوبه‌شی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ لەناوبردنی داعش تێکبدات.
ڕۆژی دووشەممە، جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا، لە کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند، “نامانەوێت هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سه‌ربازی ببینین کە ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی بخاتە مەترسییەوە یان هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش ڕابگرێت”.
لە لایەکی دیکەوە، مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، سەبارەت بەو لێدوانە جۆراوجۆرانەی بەرپرسانی ڕووسیا و ئه‌مریكا سەبارەت بە ئەگەری هێرشی تورکیا، وتی: “پێویستە زیاتر کاربکەن”.
عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد کە “ئەردۆغان هه‌وڵ دەدات لەگەڵ لایەنەکانی دیکە، وەک ڕژێمی ئەسەد. و ئێران هاوكاری بكات بۆ نەهێشتنی کورد لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. چونكه پێیوایه بوونی کورد هەڕەشەیە بۆ له‌سه‌ر خۆی”.
ئەوەی ئێستا لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕوودەدات لە ڕووی پەرەسەندنی سه‌ربازی و بۆردومانه‌كان، ئه‌و شرۆڤەکارە سیاسییە بە “هەوڵێکی نوێی ئەردۆغان بۆ نەهێشتنی هەر شتێکی کوردی لە ناوچەکە” ده‌زانێت.
عوسمان پێیوایه بۆردومانه ئاسمانییەکانی تورکیا لە دەوروبەری کەمپی هۆڵ، یارمەتیدانی خێزانەکانی داعش بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌مپه‌كه‌دا ڕابكه‌ن، هاوشێوه‌ی ئۆپڕاسیۆنه سەربازییه‌كه‌ی تورکیا بۆ سەر سه‌رێكانیی و گرێ سپی لە ساڵی 2019 ، كه ئه‌نكه‌ره بۆردومانی دەوروبەری کەمپی عێن عیسای كرد، و بووە هۆی هەڵهاتنی خێزانەکانی داعش.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک بەڵگە دیاریده‌خه‌ن كه ئەردۆغان ڕۆڵی هه‌بووه لە هه‌وڵی هەڵهاتن ئه‌ندامانی “داعش” لە زیندانی سیناعه لە حەسەکە لە كانونی دوه‌می ئه‌مساڵ.
ڕاشیگه‌یاند، ئەو وڵاتانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کێشەیان لەگەڵ تورکیا هەیە، داعش چالاکی تێدا هه‌یه، وەک سوریا‌و و عێراق و لیبیا و میسر.
بەوتەی ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە. تا هێزەکانی سوریای دیموکرات سەری ڕم بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە سوریا، ” ئەردۆغان ئەم هێزانە دەکاتە ئامانج بۆ لاوازکردنیان و بەهێزکردنی داعش”،
عوسمان جەختی لەوەش کردەوە کە کورد لە عێراق پێویسته ئاگاداری ئەوە بێت ئه‌گه‌ر “ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن ئەردۆغان و داعش داگیركرا، هه‌ره‌شه بۆ هه‌رێمی کوردستانیش دروستده‌بێت له دەستی ئەردۆغان و داعش. ئەمە پرسێکی ستراتیژی بنەڕەتییە”.
ئاماژه ی به وه شدا، “پێویسته کورد وریا بن و ئه‌و لایه‌نه كوردانه‌ی كه په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ل توركیاوه هه‌یه، پێویسته ئه‌و په‌یوه‌ندییه کاربهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ڕدۆغان ئه‌و هێرشه ڕابگرێت ، چونکه ئه‌مڕۆ ئامانجی ئه‌ڕدۆغان كورده‌كانی ڕۆژئاوای كوردستانه، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بێت ، ئامانجی دووه‌می هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت”