نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی سوریا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركۆنه‌ی ده‌ست درێژییه‌كانی توركیا ده‌كات له باكووری سوریا
ره‌ققه- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، “ئه‌لحه‌كه‌م ده‌ندی” جێگری نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی سوریا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركۆنه‌ی ده‌ست درێژییه به‌رده‌وامه‌كانی توركیای كرد له باكووری سوریا، داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد، ئه‌نقه‌ره‌و واشنتن پابه‌ند بكات به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سوریا.
“ده‌ندی” له وته‌یه‌كدا له دانشتنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به ره‌وشی مرۆیی و سیاسی له سوریادا رایگه‌یاند، دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره دانیشتنانه ته‌نها به فێرودانی كاته، چونكه نوێنه‌ری هه‌ندیك له وڵاتانی ئه‌ندام ئاڵه‌نگارییه بنه‌ره‌تییه‌كانی سوریا پشتگوێ ده‌خه‌ن، كه بریتین له تیرۆر‌و به‌رده‌وامی ده‌ستدرێژییه‌كان بۆ سه‌ر خاكی سوریا و په‌ره‌دان به ئازاری گه‌لی سوریا به هۆی به‌رده‌وامی سزاكانی خۆرئاوا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا.
به‌رپرسه‌كه‌ی سوریا جه‌ختی كرده‌وه كه هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری وڵاته‌كه‌ی، پێشێلكردنێكی زه‌قی یاسای نیوده‌وڵه‌تی و په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه و سوریا به توندی ئه‌و هێرشانه سه‌ركۆنه ده‌كات، كه ژێرخانی ناوچه‌كه‌ی كردۆته ئامانج و زیانی گیانی لێكه‌وتۆته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، توركیا هۆكاری سه‌یر ده‌هێنێته‌وه بۆ پاساو هێنانه‌وه بۆ هێرش كردنه سه‌ر خاكی سوریا، له كاتێكدا به‌رده‌وامه له پشتیوانیكردنی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانی وه‌كو داعش و به‌ره‌ی نوسڕه.
هه‌روه‌ها داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشكرد، توركیا پابه‌ند بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێ كۆتایی بهێنێت به بوونی هێزه سه‌ربازییه‌كانی له سوریا، هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌نجومه‌نه‌كه بوونی نا یاسایی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له سوریا، پشتگوێ نه‌خات.
نوێنه‌ری سوریا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌یكرد به دزینی سامانی سوریا له نه‌وت و كشتوكاڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبوونی توركیا له به‌كارهێنانی ئاوی خوادرنه‌وه وه‌كو چه‌كێك دژ به هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی دانیشتووی شاری حه‌سه‌كه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاوی هاتووی رووباری فورات بۆ سوریا، كێشه‌ی هاوڵاتیانی سوریا زیاتر ده‌كات.