هێزه‌كانی توركیا بۆردوومانی چوار گوند ده‌كه‌ن له باكووری حه‌سه‌كه
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
جارێكی دیكه هێزه‌كانی سوپای توركیا به تۆپخانه‌ی قورس چوار گوندیان بۆردوومان كرد له گونده‌واری باكووری حه‌سه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هێزه‌كانی توركیا به تۆپخانه گوندی “بێر كهنێس”ی سه‌ر به شاری ده‌رباسییه‌ی كرده ئامانج.
هه‌وره‌ها هه‌ردوو گوندی “حه‌میدییه و شێخ فاتیمی” له گونده‌واری شارۆچكه‌ی زیرگان بۆردوومانكرد.
هاوكات هێزه‌كانی توركیا به چه‌كی قورس هێرشیان كرده سه‌ر گوندی ” ته‌ل له‌به‌ن” له گونده‌واری شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مر.
ئه‌و زنجیره هێرش و بۆردوومانانه‌ی توركیا زیانی ماددی گه‌یانده خانووبه‌ره‌ی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه.
پێشتر گوندی “كوزلییه”ی گونده‌واری شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مر له‌لایه‌ن توركیاوه به چه‌كی قورس بۆردوومانكراو زیانی ماددی لێكهوتهوه.