داعش به‌رپرسیارێتی له ته‌قینه‌وه‌ی شه‌وی رابردووی ره‌ققه راگه‌یاند
ره‌ققه- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، رێكخراوی ” داعش” به‌رپرسیارێتی خۆی راگه‌یاند له ته‌قینه‌وه‌ی شه‌وی رابردووی شاری ره‌ققه‌ی باكووری سوریا.
ئاژانسی ئه‌عماقی نزیك له داعش رایگه‌یاند، چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه به بۆمبێك ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازییان كردۆته ئامانج له نزیك بازاری “ئه‌لهال” له شاری ره‌ققه.
ئه‌عماق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێرشه‌كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی چه‌ند سه‌ربازێك و تێكشكانی ئۆتۆمبێڵه‌كه.
شه‌وی رابردوو بۆمبێكی ته‌وقیتكراو له كۆرنیشی باشوور ته‌قییه‌وه، له نزیك بازاری “ئه‌لهال” له شاری ره‌ققه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی ناوخۆی خۆسه‌ری “ئاسایش” به نۆرس پرێسی راگه‌یاندبوو، ته‌قینه‌وه‌كه زیانێكی ئه‌و تۆی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه كه شایانی باسكردن بێت.
پێشتر ئاسایش له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو، له گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له بیستی تشرینی دووه‌م، شانه‌كانی داعش په‌ره‌یان داواه به جم‌و جوڵه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، ده ئه‌ندامی داعش له پرۆسه‌یه‌كی تۆكمه‌دا له گونده‌واری شاری ده‌یره زوور ده‌ستگیركراون.
هه‌روه‌ها رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردووش داعش به‌رپرسیارێتی خۆی راگه‌یاندبوو، له تیرۆركردنی شه‌رڤانێكی ” هه‌سه‌ده” له شارۆچكه‌ی بوسه‌یره‌ی رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور.
هه‌ر هه‌مان رۆژ هه‌سه‌ده چالاكیه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش هه‌ڵپه‌سارد، به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی به هێرشه‌كانی توركیا، له دوای سێ رۆژ له ده‌ستپێكردنی هێرشی ئاسمانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.