وته‌بێژی ئه‌رۆدغان باسی ئۆپه‌راسیۆنی سوریا‌و په‌ێوه‌ندی له گه‌ڵ دیمه‌شق ده‌كات
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی سێشه‌ممه، ئیبراهیم كاڵین وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایگه‌یاند، ده‌توانرێت ئه‌مرۆ یان سبه‌ی یان له هه‌ر كاتێكی دیكه‌دا ، به شێوازی جۆراوجۆر ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له سوریا ئه‌نجام بده‌ین، بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له كه‌س وه‌ربگرێن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی كرد به بوونی په‌ێوه‌ندی هه‌واڵگری له گه‌ڵ دیمه‌شقدا .
كاڵین له چاوپێكه‌وتنێكی راسته‌وخۆ له گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی توركیادا وتی: توركیا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ره‌وشه‌كه ده‌كات و له گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی و وڵاتانی دراوسێ له گفتوگۆدایه له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی له سوریا، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌ینێت كه چاوه‌روانی ئه‌وه‌بێت مۆڵه‌ت له كه‌س وه‌ربگرێت.
كاڵین ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه توركیا ئهمریكاو روسیا‌و له كاتی پێویستیشدا ئێران ئاگدار ده‌كاته‌وه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له سوریا و به‌غداش ئاگادار ده‌كاته‌وه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له عێراقدا و وتیشی، له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا تاوتوێ ده‌كرێن.
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌شیكرد، یه‌كه‌كانی پاراستنی گه‌ل ته‌نها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌پێی پیێوست و گونجاندن، كار ده‌كه‌ن له گه‌ڵ روسیا‌و ته‌نانه‌ت رژێمی سوریا‌و ئێرانیش.
هه‌روه‌ها ئه‌مریكای تۆمه‌تباركرد به پابه‌ندنه‌بوون به رێككه‌وتنی ئاگربڕی ساڵی 2019.
له‌باره‌ی دوا پێشهاتی په‌ێوه‌ندییه‌كانی توركیا له گه‌ڵ سوریادا كاڵین وتی، پهێوهندییهكانمان له گه‌ڵ سوریادا له ئاستی هه‌واڵگریدا به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له كاتی خۆیدا به گوێره‌ی به‌رژوه‌ندییه‌كانی توركیا په‌ێوه‌ندییه‌كان په‌ره‌یان پێده‌درێت و ئاماژه‌ی به لێدوانێكی ئه‌ردۆغان كرد كه وتبووی “ململانێی به‌رده‌وام له سیاسه‌تدا بوونی نییه”.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی دیمه‌شق به‌رامبه‌ر به ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێك، كاڵن وتی، “رژێمی سوریا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێران و روسیا ده‌كات”.
سه‌باره‌ت به چاوپێكه‌وتنی ئه‌ردۆغان و سیسی له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، كاڵین وتی، ئه‌و چاوپێكه‌وتنه ئاماده‌یی بۆ كرابوو بڕیارێكی به‌په‌له نه‌بووه‌و شازاده‌ی قه‌تریش روڵی ئاسانكاری هه‌بووه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌م كاته‌دا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی میسر‌و توركیا له یه‌ك نزیكن.