به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ر: به هۆی هێرشه‌كانی توركیا زیاتر له 22 هه‌زار قوتابی بێ به‌ش بوونه له خوێندن
ره‌ققه- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، ده‌سته‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندن له به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری رۆژئاوای كوردستان، ئامارێكی بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ی كاریگه‌ری هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن، كه بۆته هۆی داخستنی ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌و بێ به‌شكردنی زیاتر له 22 هه‌زار قوتابی له خوێندن.
دوا به دوای وێرانكردنی قوتابخانه‌یه‌ك به ته‌واوه‌تی له كۆبانی و زیان گه‌یاندن به سێ قوتابخانه‌ی دیكه‌ش، ده‌سته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ركۆنه‌ی به ئامانجكردنی قوتابخانه‌كانی كرد له‌لایه‌ن توركیا‌و تۆقاندنی قوتابیان و كه‌سوكاریان.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، سوپای توركیا به تۆپخانه‌ی قورس گونده‌كانی گونده‌واری كۆبانێی به توندی بۆردوومانكرد به‌و هۆیه‌شه‌وه قوتابخانه‌یه‌ك له گوندی كوران به ته‌واوه‌تی وێرانبوو، هه‌روه‌ها چه‌ند خانووبه‌ره‌یه‌كی هاوڵاتیانیش رووخان.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ژماره‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی به هۆی هێرشه‌كانی توركیا بێ به‌ش بوونه له خوێندن له ناوچه‌كانی عه‌فرین و كۆبانی و جه‌زیره‌و مونبیج گهیشتۆهته 21843 قوتابی، هه‌روه‌ها 243 قوتابخانه‌ش داخراون.
له بیستی مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه، ناوچه‌كانی باكووری سوریا به درێژایی سنووری هاوبه‌شی سوریا- توركیا له‌لایه‌ن توركیاوه به فرۆكه‌و تۆپخانه‌و چه‌كی قورس، به چڕی بۆردوومان ده‌كرێن.
به‌یاننامه‌كه داوای له ده‌سته‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی مرۆڤایه‌تی و ماف په‌روه‌ره‌كانی تایبه‌ت به په‌روه‌رده‌و خوێندن و منداڵانی كرد، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا بكه‌ن كه هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و ژێر خانی ئابووری و دامه‌زراوه گشتییه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج و كار بكه‌ن بۆ راگرتنی.