کۆژرانی ئەفسەرێکی هێزەکانی حکومەت لە رۆژهەڵاتی حومس

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە، ئەفسەرێکی هێزەکانی حکومەت لە نزیک بیابانی ئەلسوخنە لە رۆژهەڵاتی شاری حومس لە ناوەڕاستی سوریا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

سەرچاوه یەکی سەربازی له هێزەکانی حکومه ت رایگه یاند، چەند چه کدارێکی نه ناسراو، به بۆمبی چێنراو ئۆتۆمبێلی مولازمی پلە یەک، سەجیع جبله (39 ساڵ) ئەندامی فیرقه ی 11ی هێزه کانی حکومه ت، له نزیک بیابانی ئه لسوخنه یان کرده ئامانج، که زیانێکی ماددی کەمی لێکەوتەوە.

سەرچاوەکە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە تەقینەوەکە ڕزگاری دەبێت هێرشبەرەکان ئۆتۆمبێلەکە دەڕفێنن و بەو هۆیەوە ئەفسەرەکە بە دەمانچە دەکوژن و ئۆتۆمبێلەکەی دەسوتێنن.

جبلە خەڵکی شاری تەڕتووسە و فەرماندەی کەتیبەی سەواعیقە لە فیرقەی 11 .

گروپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران و هێزەکانی حکومەت، ناوچەیەکی بەرفراوانی بیابانی سوریا و گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزووریان کۆنتڕۆڵ کردووە، کە لەم دواییانەدا چالاکی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بەخۆوە دەبینن.

دوێنێ دووشەممە، دانیشتوانی شارۆچکەی ئەلمەیادین لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور تەرمی ئەندامێکی لیوای فاتمیونی ئەفغانستانیان دۆزییەوە کە لەناو خانوویەکی چۆڵدا، لە نزیک دەروازەی شارۆچکەکە تەقەی لێکرابوو.

ئامادەکردنی: حاتەم بەشار – داڕشتنەوەی : ئەحمەد عوسمان