هەولێر- نۆرس پرێس
بڕیارە ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بە مەبەستى تاوتوێکردنى پەیوەندییەکانى هەردوولا سەردانی تارانی پایتەختی ئێران بکات و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
نوسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە، لەسەر بانگهێشتى فەرمى سەرۆکى ئێران بڕیارە ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، بە مەبەستى تاوتوێکردنى پەیوەندییەکانى هەردوولا سەردانی تارانی پایتەختی ئێران بکات.
ئاماژەبەوەشکراوە، لەسەردانەكەی سوودانیدا بۆ تاران دۆسییەكانی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆکانى نێوان تاران و ریاز، ئابووری، وزە، ئاسایش و پاراستنی سنوور گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، هێرش و بۆردومانەكانی ڕژێمی ئێران و دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ سەر هەرێمی كوردستان و عێراق بەردەوامە، كە لەئەنجامدا چەندین هاوڵاتی مەدەنی كوژراو و بریندار بوون، جگە لەوەی چەندین گوندی سەر سنور بەهۆی بۆردومانەكانی توركیا و ئێرانەوە چۆڵ بوون.