په‌رله‌مانی سوریا: ماوه‌ی 11 ساڵه توركیا به‌رده‌وام ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر سوریا
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، په‌رله‌مانی سوریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سوریا له ماوه‌ی 11 ساڵی رابردوودا‌و، ئه‌نجامدانی قه‌سابخانه‌ی درندانه دژ به هاوڵاتیانی سوریا.
له یادی 83 ساڵه‌ی داگیركردنی لیوای ئیسكه‌نده‌رۆنی سوریا له لایه‌ن توركیا، به‌رله‌مانی سوریا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، توركیا له‌سه‌ره‌تاوه كاری ده‌كرد بۆ چه‌سپادنی سیاسه‌تی داگیركاری و به تورككردنی ناوچه‌كه و پێشێلكردنی یاساكانی “عوسبه‌ت ئومه‌می” ئه‌و كاته.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، توركیا ئه‌و روڵه‌ی دووباره كردۆته‌وه له ماوه‌ی 11 ساڵی رابردوودا.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، توركیا قه‌سابخانه‌ی درندانه‌ی دژ به هاوڵاتیانی سوریا ئه‌نجام داوه‌و پشتیوانی گروپه تیرۆرستییه‌كانی كردووه‌و به‌روبوومی سوریا‌و مێژووی وڵاتی دزیوه‌و بۆردوومانی ناوچه مه‌ده‌نییه‌كانی كردووه‌و ئاوی له یه‌ك ملیۆن كه‌سی بڕیوه له شاری حه‌سه‌كه.
په‌رله‌مان سوریا له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی رۆنكردۆته‌وه، هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی توركیا پێشێلكردنی كردنی زه‌قی سه‌رجه‌م بنه‌ماو یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌و ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و یاسای نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی په‌رله‌مانی سوریا هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆكی توركیا به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی نوێ له باكووری سوریا به بیانووی پاراستنی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی.
له‌و كاته‌وه توركیا ده‌ستی وه‌رداوه له كارووباری سوریا له دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یران له‌و وڵاته، رووبه‌رێكی فراوانی باكووری سوریا كۆنترۆڵكردووه له عه‌فرین و ئیعزازو جه‌رابلوس و ئیدلیب و گرێ سپی و سه‌رێ كانێ.