توركیا جارێكی دیكه باكووری حه‌سه‌كه بۆردوومان ده‌كات
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
سه‌ر له ئێواره‌ی دوو شه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا بۆ دووه‌م جار گوندێكیان له گونده‌واری ته‌ل ته‌مری باكووری حه‌سه‌كه بۆردوومانكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ته‌ل ته‌مر به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا به گوله تۆب گوندی كوزلییهی رۆژئاوای شارۆچكه‌كه‌یان بۆردوومانكرد.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به هۆی هێرشه‌كه زیانی ماددی گه‌یشته خانووبه‌ره‌ی هاوڵاتیان.
بۆردوومانكردنی گوندی كوزلییه، دوا به دوای ئه‌وه دێت كه سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ هێزه‌كانی توركیا به چه‌كی قورس هێرشیان كردبوو سه‌ر گونده‌كه.
له بیستی مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه، توركیا په‌ره‌ی به هێرشه سه‌ربازییه‌كانی داوه به درێژایی سنووره‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، به تایبه‌ت پاڵاوتگه‌كانی نه‌وت و كارهگانی غاز.
به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا له ماویه چه‌ند رۆژی رابردوودا 52 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه كه 14 یان هاوڵاتی مه‌ده‌نیین، هه‌روه‌ها 44 كه‌سی دیكه برینداربوون كه زۆربه‌یان مه‌ده‌نیین.