گیان له‌ده‌ستدانی دوو خۆپیشانده‌ری دیكه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
دوو گه‌نجی دیكه‌ی خۆپشاندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گیانیان له ده‌ستدا كه پێش دوو هه‌فته به گولله‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ێران بریندارببوون، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له خۆپیشاندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گیانیان له ده‌ستداوه گه‌یشتووته 109 كه‌س.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان رایگه‌یاند، ژمارەی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی له‌شارو شارۆچكه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته 109 کەس کە 12یان منداڵن، لە کاتێکدایە كه هێشتا خۆپیشاندانه‌كان لە بەشێک لە شارەکان بەردەوامە.
رێكخراوی یونسێفی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سه‌ركۆنه‌ی تووندوتیژیی دژی به منداڵان کردووە و ئاماژەی بۆ هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانی كردووه بۆ سەر قوتابخانەکان و جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه قوتابخانەکان دەبێت شوێنێکی هێمن و پارێزراوبن بۆ منداڵان.
له 16 مانگی ئه‌یلوله‌وه، ئێران خۆپیشاندان و ناره‌زایی به‌رفراوان به خۆوه ده‌بینێت، دوای گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی (22 ساڵ) كه له‌لایه‌ن پۆلیسی تاران ده‌ستگیركرا به تۆمه‌تی پابه‌ندنه‌بوون به بنه‌ماكانی جل‌و به‌رگ له ئێران‌دا.