
توركیا بۆردوومانی چه‌ند خاڵیكی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا ده‌كات له باكووری حه‌سه‌كه‌و حه‌له‌ب
گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا و گروپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ رۆژی نۆیه‌م له‌سه‌ر یه‌ك ، بۆردوومانی ده‌وروبه‌ری چه‌ند گوندێكیان كرد له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب و گوندێك له باكووری حه‌سه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، تۆپخانه‌ی توركیا به زیاتر له حه‌وت گولله تۆپ، چه‌ند خاڵێكی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریایان كرده ئامانج له دوروبه‌ری هه‌ردوو گوندی “دێر جه‌مال و كه‌فه‌رنایه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاتژمێر یه‌كی شه‌و، هێزه‌كانی توركیا ده‌وروبه‌ری گوندی شێخ عیسای رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت و گوندی عه‌ین ده‌قنه‌ی باكووری شارۆچكه‌كه‌یان كرده ئامانج، له كاتێكدا كه فرۆكه‌ی جه‌نگی روسیا به ئاسمانی ناوچه‌كه ده‌سوڕانه‌وه.
هه‌روه‌ها پاش دوو كاتژمێری دیكه، هێزه‌كانی توركیا گوندی ئه‌بینی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شێراوای گونده‌واری عه‌فرینی كرده ئامانج، له باكووری حه‌له‌ب.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه به نۆرس پرێسی راگه‌یاند. هێزه‌كانی توركیا به تۆپخانه‌ی قورس و هاوه‌ن گوندی گوزلییه‌ی بۆردوومانكرد له گونده‌واری ته‌ل ته‌مری باكووری حه‌سه‌كه.
له بیستی ئه‌م مانگه‌وه هێزه‌كانی توركیا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان چڕكردۆته‌وه، به تایبه‌ت له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب.