ئیدلیب – نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، دامه‌زاروه ته‌ندروستییه‌كانی سه‌ر به ده‌سته‌ی ته‌حریر شام (به‌ره‌ی پێشووی نوسره) تۆماركردنی هه‌شت حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆلێرای له‌باكووری خۆرئاوا سوریا راگه‌یاند.
تۆری ئاگادار‌كردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت و كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به په‌تاكان رایگه‌یاند، هه‌شت حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به نه‌خۆشی كۆلێرا له ناوچه‌كانی ئیدلیب و گونده‌واری حه‌له‌ب تۆماركراون.
به تۆماركردنی ئه‌م حاڵته نوێیانه كۆی ژماره‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی كۆلێرا له ئیدلیب گه‌یشته 408 كه‌س و 12 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان.
بیست و شه‌ش ئه‌یلولی رابردوو، تۆری ئاگادار‌كردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت و كاردانه‌وه، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشببونی به كۆلێرای راگه‌یاند