تورکیا دوو گوندی باکووری مەنبیج بۆردوومان دەکات
مەنبیج- نۆرس پرێس
ئەمڕؤ دووشەممە، هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارە دڵسۆزەکانیان دوو گوندی باکووری مەنبیجیان بە تۆپ و هاوەن کردە ئامانج.
سەرچاوەیەکی سەربازی به نۆرس پرێسی راگەیاند، هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی دڵسۆزیان گوندەکانی ئه لماسی و ئه لجاتیان له باکووری مەنبیج له باکووری سوریا بۆردومان کردووه .
ئاماژەی بەوەشکرد، تۆپەکان لە بنکەی تورکیاوە بەرامبەر ئەو دوو گوندە هەڵدراون.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکە حاڵەتی ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتووان دروستکردووە، هەرچەندە باسی ژمارەی زیانەکان و ژمارەی گولەبارانی نەکرد چونکە بۆردومانەکە تا ساتەوەختی ئامادەکردنی هەواڵەکە بەردەوام بوو.
لە بیستی ئەم مانگەوە، هێزەکانی تورکیا بەردەوامن لە بۆردومانکردنی ناوچەکانی سەر سنوور و هێڵی بەرکەوتن.