هێزەکانی رووسیا کاروانێکی سەربازی هاوبەشیان لە گەڵ تورکیا هەڵوەشاندەوە
کۆبانی – نۆرس پرێس
ئەمڕؤ دووشەممە، پۆلیسی سەربازی رووسیا کاروانێکی هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی تورکیا هەڵوەشاندەوە، کە بڕیاربوو لە گوندەواری رۆژهەڵاتی کۆبانی بەڕێوەبچێت.
دووشەممەی رابردووش پۆلیسی سەربازی رووسیا کاروانێکی هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی تورکیا هەڵوەشاندەوە، کە بڕیاربوو لە گوندەواری رۆژئاوای کۆبانی بەڕێوەبچێت.
بەگوێرەی سەرچاوە تایبەتەکانی نۆرس پرێس، هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی کاروانە هاوبەشەکەی پۆلیسی سەربازی رووسیا دەگەڕێتەوە بۆ پەرەسەندنەکانی بۆردومانەکانی تورکیا لە کۆبانی.
ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە شاری کۆبانی لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە بۆردومانی قورس دەکرێت و لە ئەنجامدا بریندار و وێرانکردنی ژێرخانی شارەکەی لێکەوتوەتەوە.
ڕۆژی 14ی ئەم مانگە لایەنی رووسیا و تورکیا 119هەمین کاروانی هاوبەشیان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی کۆبانی ئەنجامدا.