ئیلهام ئه‌حمه‌د: یاریكه‌ره هه‌رێمییه‌كان له هه‌وڵی شكستهێنانن به گفتوگۆی كوردی- كوردی له رۆژئاوا
واشنتن- نۆرس پرێس
ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتی (ئه‌سه‌ده) رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یاریكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی دۆسیه‌ی سوریا به روسیاشه‌وه، كه خاوه‌نی هه‌ژمونه له‌و ناوچانه‌ی كه توركیا هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كات؛ له گفتوگۆدایه.
له لێدوانێكدا بۆ نۆرس پرێس، ئیلهام باسی له‌وه‌كرد، شه‌ڕی ئۆكرانیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سوریا‌و سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تر هه‌بوه.
له دیده‌وانیه‌كی تایبه‌تدا كه په‌یمانگای “نیولاینزی ئه‌مه‌ریكی” رێكیخست و ئیلهام به‌شداریكرد تێیدا، له وه‌ڵامی پرسیارێكی نۆرس پرێس، سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا، وتی، “هه‌وڵه‌كان چڕكراوه‌ته‌وه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه‌یان له مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا و هه‌ر كارێكی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته دژ به گه‌لی سوریا‌و ئایینده‌ی وڵاته‌كه.”
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، توركیا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ناتۆ به‌كاربهێنێت بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌و هێزه‌ی داعشی به‌زاند، ئه‌وه‌ش جێی سه‌رسوڕمان و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئێمه‌یه.
پرۆژه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه چاره‌سه‌ری دیموكراتی كێشه‌ی سوریا‌و هاوڵاتیانی سوری بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن پرۆژه‌ی توركیاوه به ئامانج ده‌گیرێت، به‌پێی ئه‌وه‌ی ئیلهام ئه‌حمه‌د گوزارشتی لێ‌كرد.
سەرۆکی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی توركیا بون به ناوچه‌گه‌لێكی ئارام بۆ رێكخراوه‌كانی توندڕه‌وه‌كانی داعش و گروپه توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك ده‌سته‌ی ته‌حریری شام.
هۆشداری له‌وه‌شدا له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا، هه‌سه‌ده سه‌رجه‌م تواناكانی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوژمنكارییه‌كانی توركیا به‌كاردێنێت و ئه‌وه‌ش بوار ده‌كاته‌وه بۆ داعش تا جموجوڵه‌كانی زیاد بكات.
پێشیوابو، داعش، هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا به ده‌رفه‌ت ده‌زانێت بۆ هه‌ڵاتن له كه‌مپ و به‌ندیخانه‌كان و په‌نابردنه به‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی سوریا كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نكه‌ره‌دان.
سه‌باره‌ت به گقتوگۆی كوردی-كوردی-ش ئیلهام ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند، ئه‌و گفتوگۆیه په‌یوه‌ندیداره به ره‌خسانی كه‌شوهه‌وایه‌كی له‌باره‌وه تا سه‌ركه‌وتن به ده‌ستبهێنێت، له پێش هه‌مو ئه‌وه‌شه‌وه پێویسته یاریكه‌ره هه‌رێمییه‌كان له‌و دۆسیه ده‌ستوه‌ردان نه‌كه‌ن، به‌وپێیه‌ی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان شكست به‌و گفتوگۆیه بهێنن و ته‌گه‌ره‌ی بۆ دروست بكه‌ن.