گولە تۆپێکی تورکیا لە رۆژئاوای قامیشلۆ تەقیەوە
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
شەوی دوێنێ یەکشەممە، سەرچاوەیەکی سەربازی رایگەیاند کە تۆپێک لە لایەنی تورکیاوە لە زەوییەکی کشتوکاڵی رۆژئاوای قامیشلۆ تەقیوەتەوە.
ئەو سەرچاوە سەربازییە بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، “تۆپەکە لە نزیک رێگای گوندی تل فارس لە باشووری قەزای هیمۆ لە رۆژئاوای قامیشلۆ تەقیوەتەوە”.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری لە گەڕەکی رۆژئاوای قامیشلۆ کردە ئامانج و هێرشەکەش بووە هۆی برینداربوونی “حەسەن مەجدی” سەرۆکی شارەوانی هیمۆ و “رێزان کلو” بریندار بوو و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.
ئەمەش دوای چەند رۆژێک لە هێوربوونەوە دێت، پاش هەڵکشانی تورکیا و بۆردومانی زەمینی و ئاسمانی یەکشەممەی رابردوو، کە سەرجەم هێڵە سبووریەکانی رۆژئاوای کوردستان و تورکیای کردە ئامانج.