کوژرانی سێ ئەندامی هێزەکانی حکومەت بە بۆردومانێکی تورکیا لە گوندەواری باکووری حەڵەب
گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، لە ئەنجامی بۆردومانی تورکیا بۆ سەر خاڵە سەربازییەکانی سەر بە هێزەکانی حکومەت، لە باشووری رۆژهەڵاتی عەفرین لە باکووری گوندەواری حەلەب، سێ ئەندامی هێزەکانی حکومەتی سوریا کوژران.
سەرچاوەیەکی سەربازی به نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “له بۆردومانەکەی تورکیادا، که گوندی “تنب”یان کرده ئامانج، سێ ئەندامی هێزەکانی حکومەت گیانیان لەدەستدا”.
لە 20ی ئەم مانگەوە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە، بە هۆی بۆردومانی تورکیا بۆ سەر خاڵە سەربازییەکانی سەر بە هێزەکانی حکومەتی سوریا، زیاتر لە 11 ئەندامی هێزەکانی حکومەت کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
پێشتریش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەوروبەری فڕۆکەخانەی سەربازیی منغ و گوندەکانی “شوارغە و مەرەعناز”یان لە گوندەواری باکووری حەڵەب، کردە ئامانج.
بۆهەشتەمین ڕۆژی لەسەریەک، هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارە دڵسۆزەکانیان بەردەوامن لە بەئامانجگرتنی چواردەوری گوندەکانی گوندەواری باکووری حەڵەب.