بە 12 گولە .. هێزەکانی تورکیا بۆردوومانی گوندەواری باکووری حەڵەب دەکەن
گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارە دڵسۆزەکانیان، بۆ هەشتەمین رۆژ لەسەریەک، چواردەوری گوندەکانی گوندەواری باکووری حەڵەبیان کردە ئامانج.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هێزەکانی تورکیا گوندی شێخ عیسایان لە رۆژهەڵاتی شارۆچکەی تل رەفعەت بە 12 گولە بۆردومانکردووە.
پێشتریش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چەند بۆردومانێک، دەوروبەری فڕۆکەخانەی سەربازیی مینغ و گوندەکانی “شوارغە و مەرەعناز”یان، لە گوندەواری باکووری حەڵەب کردە ئامانج.
لە بیستی ئەم مانگەوە هێزەکانی تورکیا هێرشە ئاسمانییەکان و بۆردومانی زەمینیان بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان چڕتر کردووەتەوە، بەتایبەت لە گوندەواری باکووری حەڵەب.