تورکیا دوو گوندی باکووری مەنبیج دەکاتە ئامانج

مەنبیج – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی تورکیا و گروپە دڵسۆزەکانیان دوو گوندی باکووری رۆژئاوای مەنبیجیان بە هاوەن بۆردومان کرد، لە بنکەکەیانەوە کە لە گوندی شێخ ناسر.

سەرچاوه یەکی سەربازی رایگەیاند، “هێزەکانی تورکیا و گروپە چه کدارەکانی دڵسۆزیان، به چوار گوله هاوەن گوندەکانی ئەلیالنی و سەیادەیان له گوندەواری مەنبیج، بۆردومان کردووە.”

ئەو سەرچاوەیە تایبەت بە نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکەی تورکیا دۆخی ترس و دڵەڕاوکێی لە نێو دانیشتوانی گوندەکان دروستکردووە.

سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە، هێزەکانی تورکیا و گروپە دڵسۆزەکانیان گوندی ئەلسەیادەیان بە هاوەن بۆردومان کرد، لە بنکەکەیانەوە کە لە گوندی شێخ ناسر.

لە بەرەبەیانی یەکشەممەی رابردووەوە، هێزەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان  پەرەپێداوە، هەروەها بۆردومانکردنی هێڵی سنووری لە گەڵ دێریک لە رۆژهەڵاتەوە تا مەنبیج لە رۆژئاوا و ناوچەکانی گوندەواری باکووری حەڵەب.

ئامادەکردنی: فادی ئەلحسێن – داڕشتنەوەی : ئەحمەد عوسمان