سلێمانی- نۆرس پرێس
جۆبایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی كوشتنی سه‌رۆکی داعش له سوریا رایگه‌یاند، له پێكان و كوشتنی ماهیر عه‌قال سه‌ركه‌وتوبوین.
ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا به هه‌مو توانایه‌كی هه‌وڵده‌دات به‌سه‌ر تیرۆردا سه‌ربكه‌وێت.
به وته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كوشتنی سه‌رۆكی داعش له سوریا، سه‌ركه‌وتنه بۆ كارێكی هه‌واڵگری پته‌و و ورد.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه كۆشكی سپی رایگه‌یاندوه، بە مردنی ماهیر عەقال، تیرۆریستێکی سەرەکی لە گۆڕەپانەکە نەماو ئەوەش بەشێوەیەکی کاریگەر توانای داعش له پلاندانان و جێبه‌جێكردنی چالاكییه‌كانی سنوردار ده‌كات.
له كاتێكی پێشتردا ئه‌مڕۆ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا، كوژرانی ماهیر عەقال، سه‌رۆكی داعش-یان لە سوریا راگه‌یاند.
ماهیر و جێگرەکەی پێکەوە له گوندی غالتانی سه‌ر به جه‌ندێرس له رێی درۆنه‌وه کراونە ئامانج، هه‌رچه‌نده کوژرانی جێگرەکەی تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە.
په‌ڕه‌كانی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی سوریا بڵاویانكردوه‌ته‌وه، برینداره‌كه‌ی تریش به هه‌مان شێوه گیانی له ده‌ستداوه، به‌ڵام نۆرس پرێس ئه‌و زانیارییه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌وه ده‌ستنه‌كه‌وتوه.
به‌پێی وته‌ی عەقید دەیڤ ئیستێرن، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، لە کاتی لێخوڕینی ماتۆرسیکل لە نزیک شارۆچکەی جندرێسی سەر بە عەفرین، سه‌رۆكه‌كه‌ی داعش به ئامانج گیراوه.
ئه‌وه‌شی وت، سه‌ركرده‌كه‌ی داعش هه‌وڵی فراوانكردنی تۆڕه‌كانی داعش له ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سوریا داوه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه فه‌رهاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی میدیایی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هەسەدە) رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیا جموجوڵ ده‌كه‌ن.
له ساڵی 2018وه عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیا‌و چه‌كداره‌كانی لایه‌نگرییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
له 16-6-2022 هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی دژ داعش، له رێی دابه‌زاندنی ئاسمانییه‌وه له شاری جه‌رابلوس هانی ئه‌حمه‌دی كوردی ده‌ستگیركرد، كه دروستكه‌ری بۆمب بو له ناو داعشدا‌و ئاسانكاری بۆ چالاكییه‌كان چه‌كداره‌كانیان ده‌كردو یه‌كێك بو له گه‌وره سه‌ركرده‌كانی داعش، به‌پێی ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه له‌وكاته‌دا رایگه‌یاند.
له 3-2-2022یش، ئۆپراسیۆنی كوشتنی عه‌بدوڵا قه‌رداش، ناسراو به “ئه‌بو ئیبراهیم هاشمی قوڕه‌یشی”، سه‌رۆكی رێكخراوی داعش له ناوچه‌ی ئه‌تمه له باكوری ئیدله‌ب و له نزیك سنوری توركیا به‌ڕێوه‌چو.