تورکیا بۆردوومانی گوندەکانی باکووری حەسەکە دەکات

حەسەکە- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، بۆ هەشتەمین رۆژ لەسەریەک، هێزەکانی تورکیا بەردەوامن لە بۆردومانی گوندەکانی گوندەواری شارۆچکەی زەرکان لە باکوری حەسەکە.

سەرچاوەیەکی سەربازی به نۆرس پرێسی راگەیاند، هێزەکانی تورکیا به تۆپبارانی گوندەکانی “بوبی و داداعەبداڵ و ئوم حرمەلە”یان کردووە له گوندەواری شارۆچکه ی زەرکان.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بۆردومانەکەوە نەزانراوە.

لە بیستی ئەم مانگەوە هێزەکانی تورکیا بۆردومانەکانیان بۆ سەر گوندەکانی باکووری حەسەکە و ناوچە جیاکراوەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا پەرەپێدەدەن.

ئامادەکردنی: دڵسۆز یاسف – داڕشتنەوەی : رەهەف یوسف