لە رۆژی حەوتەمدا.. 63 گوند و شارۆچکەی رۆژئاڤا بۆردوومان کراون

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، هێزەکانی تورکیا نزیکەی 63 گوند و شارۆچکە و ناوچەیان کردە ئامانج، لە ناوچە جیاجیاکانی رۆژئاوای کوردستان، بە زیاتر لە 490 گولەی جیاواز، لە میانی حەوتەمین رۆژی دەستپێکردنی هەڵکشانی تورکیا لە ناوچەکە، کە لە بیستی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی رایگەیاند، هێزەکانی تورکیا بە زیاتر لە 311 تۆپ و 117 گولە هاوەن و پێنج گولەی تانک گوندەکانی ناوچەکانی گوندەواری باکووری حەڵەبیان کردە ئامانج.

گوندەکان بریتین لە: “الشوارغە، تەنەب، تاتا مەراش، المالکیە، مەرەعناز، ئەلقامیە، مەیاسا، سۆگۆنەکە، ئەبیان، عوقیبە، قونەیترە، تەل عەینەب، سموقە، تەل ئەلمەدق، شێخ عیسا، بەیلونیە ، مێنێغ، تەل حەجار، زیوان، شەعلە، و شارۆچکەی تل رەفعەت، بەنداوی ئەلشەهبا.”

گوندەکانی “ئەبوش، شێخ عەلی، ئەلدەردەرە، ئەلکوزەلییە، و تل لەبەن”بە 11 تۆپ بۆردومان کران.

هەروەها تورکیا گوندەکانی “تەل الوارد، خربەت شعر، ڕابیتات، ئەلزوهیریە، بوبی، ئەلئەسەدیە، و وادی کوروە”یان لە گوندەواری عامودا بە 15 تۆپ و 3 هاوەن بۆردومان کرد، بە گوێرەی هەسەدە.

هەروەها گوندەکانی “عەین دیوار، خەراز رەشاک، و دەروازەی سێمالکا” لە گوندەواری دێرێک، تووشی تۆپباران بوون، و ژمارەی لێدانەکان گەیشتە 6، بەپێی ئەوەی سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی وتووە.

لە کۆبانی “هەسەدە” رایگەیاند کە ئەو گوندانەی کە بە تۆپ و هاوەن بۆردومان کراون بریتین لە “غەریب، ئەلبەیادە، جەرقالی، ئەلزیارە، قەرە موغ، زۆر ئاڤا، زور مەغار، گوڵتب، جەشان، سەفتەک، ئەلرادیە”. ، مەزرەت داود، و شارۆچکەی الشوخ فەوقانی.”

لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا سەربازێکی سوپای سوریا لە گوندی جارقلی بریندار بوو.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، گوندەکانی “ئەفدوکە، دێبس، ئەلهۆشان، خان، کارتال، و کەمپی عەین عیسا” لە گوندەواری گرێ سپی بە هاوەن بۆردومانکراون، هەروەها گوندی ئەلفەتسە لە گوندەواری عەین عیسا بە پێنج تۆپ بۆردومان کرا.

لە مەنبیج گوندەکانی “قورت و یاران، ئەلتۆخار، و جەبەل الحمام” بە 7 هاوەن و4 تۆپ بۆردومان کران، جگە لە6  لێدانی تانکەکان کە شارۆچکەکانی “ئوم ئەلبامیل، ئەل- کانتاری” لە ناوچەی تەروازیە.

هەسەدە هەوڵی دزەکردنی دوو گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە هەردوو ناوچەی زەرکان لە باکووری حەسەکە و گوندی تەل ئەلمەزیف لە شەهبا پووچەڵکردەوە، کە لە ئەنجامدا دوو دزەکار کوژران و شەش کەسیش دیکەش برینداربوون.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: رەهەف یوسف