تورکیا فڕۆکەخانەی مێناغ و گوندەکانی باکوری حەلەب بۆردومان ده‌كه‌ن
گونده‌واری باکووری حەلەب – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ یەکشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشی ئاسمانییان له ده‌وروبه‌ری گوندەکانی ناوچەی باکوری حەلەب ئه‌نجامدا.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ کاتژمێر پێنج و سی خوله‌ك، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو بۆردومانی جیاوازیان بۆ سەر دەوروبەری شارۆچکەی تەل ڕیفعەت و فڕۆکەخانەی سەربازیی مێناغ ئەنجامدا.
به‌وگوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، دوێنێ كاتژمێر یه‌كی شه‌و، فڕۆکە جەنگییەکان، گوندی شاورگه‌یان کردە ئامانج و دوای نزیکەی کاتژمێرێک جارێکی دیکە شاورگه‌یان بۆردومان کرده‌وه، هه‌روه‌ها مه‌رعه‌ناز و فڕۆکەخانەی سەربازیی مێناغیان بۆردومانكرد، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێکی گیانی هەبووبێت .
لە بیستی ئەم مانگەوە هێزەکانی تورکیا، ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان گوندەکانی باکوری گونده‌واری حەلەب کردۆتە ئامانج، و به‌هۆیه‌وه ، زیانی مرۆیی و ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە.