هێزه‌كانی تورکیا خاڵەکانی سوپای سوریای لە ڕۆژئاوای کۆبانێ ده‌كه‌نه ئامانج
کۆبانێ – نۆرس پرێس
تۆپخانەکانی تورکیا بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە ژمارەیەک پێگەی سوپای سوریایان لە گوندەکانی ڕۆژئاوای کۆبانێ له ڕۆژئاوای كوردستان بۆردومان كرد.
سه ڕچاوه‌یه‌ی سه‌ڕبازی به نۆرس پرێسی ڕاگه‌یاند، سوپای تورکیا به دوو گوله تانکی پێگه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌تی له گوندی کور عه‌لی و گوندی سه‌فته‌ك له ڕۆژئاوای کۆبانی کرده ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، تۆپخانەکانی تورکیا بە چوار تۆپ گوندی سێلمیان کردە ئامانج کە سەرجەم تۆپه‌كان لە دەوروبەری خاڵەکانی سوپای سوریا کەوتنە خوارەوە.
ئەو سەرچاوەیە باسی هیچ زیانێکی لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا نەکرد.
دوێنێ شەممەش، سەربازێكی سوپای سوریا بەهۆی تۆپبارانه‌كانی توركیاوه بۆ سەر بنکەیەکی سوپای، لە گوندی جارقله‌یی، به‌دوری 34 کم لە ڕۆژئاوای کۆبانی، بریندار بوو.
دوێنێ ئێوارەش، ، هێزەکانی تورکیا پێنج تۆپیان ئاڕاسته‌ی گوندەکانی جارقله‌یی و ته‌لشه‌عیر کرد، هەروەها بۆمبی ڕۆناكییان به ئاسمانی گوندەکانی سفته‌ك و جارقله‌یی ته‌قاند.
بۆردومانەکانی تورکیا کە لە بیستی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە، بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان بەردەوامە و زیانی بە ژێرخان و ماڵ و موڵک و گیانی هاوڵاتیانیش گه‌یاندووه.