توركیا به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ هێرش ده‌كاته سه‌ر گونده‌واری مونبیج و كۆبانی
مونبیج- نۆرس پرێس
سه‌ر له‌ئێواره‌ی شه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌ی پچر پچریان كردۆته سه‌ر گونده‌كانی هه‌ردوو شاری مونبیج و كۆبانی له رۆژئاوای كوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا له بنكه‌ی شێخ ناسره‌وه به هه‌شت گوله هاوه‌ن ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی “بوغازو كۆر هیوك و كاوكلی” باكووری رۆژئاوای مونبیجیان كرده ئامانج.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌و گوندانه‌ی بۆردوومانكراون هیچ خالێكی سه‌ربازی حكومه‌تی سوریای تیادا نییه، كه پێش دوو ساڵ هێزێكی حكومه‌ت له‌و ناوچه‌یه‌دا جیگیركراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و گوندانه دانیشتوانێكی زۆر له خۆده‌گرن و بۆ یه‌كه‌م جاریشه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی توركیا، بۆردوومان ده‌كرێن.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی، بۆردوومانكه بۆته هۆی دڵه‌ڕاوكیی دانیشتوانی ئه‌و گوندانه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك هه‌بێت له باره‌ی زیانه گیانییه‌كان.
سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مرۆش، هێزه‌كانی توركیا به چوار گولله تۆپ گوندی ته‌ل شه‌عیریان بۆردوومانكرد به‌دووری 4 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای كۆبانی، به گوێره‌ی لێدوانی سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێس.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی توركیا بۆمبی رۆشنكه‌ره‌وه‌یان هه‌ڵداوه‌ته ئاسمانی “ته‌ل چارقلی” كه هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریای تیدا جیگیركراوه له گه‌ڵ گوندی سیفتكی خۆرئاوای كۆبانی.
له رۆژێ یه‌ك شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه هێزه‌كانی توركیا په‌ره‌ی داوه به كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانی دژ به ناوچه‌كانی باكووری سوریا‌و، بۆردوومانی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌كات به درێژایی هیڵی سنوور له دێركی رۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌تاوه‌كو مونبیج له رۆژئاوا‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب.