
كوژران و برینداربوونی هه‌شت چه‌كداری گروپه‌كانی سه‌ر به توركیا له گونده‌واری باكووری حه‌سه‌كه
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” كوژران و برینداربوونی 8 ئه‌ندامی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیای راگه‌یاند له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له گونده‌واری باكووری حه‌سه‌كه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا ئاشكرایكرد، له هێرشێكدا هێزه‌كانیان بنكه‌یه‌كی توركیایان كرده ئامانج له گوندی عه‌بدوله‌حیی گونده‌واری شارۆچكه‌ی زیرگان، له ئاكامدا دوو چه‌كداری گروپه‌كانی سه‌ر به توركیا كوژران و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك دێت به‌رامبه‌ر به به‌كارهێنانی ئه‌و بنكه‌یه بۆ هێرش كردنه سه‌ر ناوچه‌كه.
رۆژی پێنج شه‌ممه، هه‌سه‌ده كوژرانی شه‌ش چه‌كداری دیكه‌ی گروپه‌كانی سه‌ر به توركیای راگه‌یاندبوو، له شه‌رو پێكدادان له هه‌مان ناوچه‌دا.
له رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه هێزه‌كانی توركیا له ئاسمان و زه‌وییه‌وه ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان بۆردوومانی ده‌كه‌ن و به هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی مه‌ده‌نی و شه‌رڤان شه‌هیدبوون و زیانی ماددی به‌ر ژێرخانی ناوچه‌كه كه‌وت.