بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی ئێران و توركیا.. په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به فشاری ئابووری ده‌كات
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، لیژنه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، به نیازن میوانداری باڵیۆزانی وڵاتانی دراوسێ بكه‌ن بۆ تاوتوێكردنی دۆسییه‌ی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ر خاكی عێراق، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به كارتی فشاری ئابووری كرد بۆ راگرتنی ده‌ست درێژییه‌كان.
عامر فایز سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ئاماژه‌كردنێكدا بۆ هێرشه‌كانی ئێران و توركیا وتی: ناره‌زایی و سه‌ركۆنه‌كردن بێ سوودن، له‌گه‌ڵ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ده‌ست درێژییه‌كانی وڵاتانی دراوسێ.
ئێران و توركیا به بیانووی به لێدانی لاینه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه هه‌رشه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كانیان، ناو به ناو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
فایز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشنیارێك هه‌یه بۆ به‌كارهێنانی دۆسیه‌ی ئابووری به مه‌به‌ستی فشار خستنه سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ناوخۆی عێراق.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، عێراق به نیازه كۆتایی به بیانووی وڵاتانی دراوسێ بهێنێت، له رێگای كۆتایی هێنان به بوونی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران و توركیا، ئه‌و دۆسێیه ده‌كاته كاری پێشینه‌ی حكومه‌ت.
حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وام دواده‌كات ئه‌و پرسه له رێگای دبلۆماتییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، نه‌ك به هێرش و بۆردوومانكردن كه پێشیلكاری سه‌ره‌وه‌ری خاكی عێراقه‌و رێزنه‌گرتنه له په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
به‌رپرسه‌كه‌ی عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، لیژنه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان به نیازه میوانداری باڵیۆزانی وڵاتانی دراوسێ بكات و بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی بۆردوومانه‌كان و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌ی گونجاو.
هه‌فته‌ی رابردوو، حكومه‌تی عێراق له كۆبونه‌ویه‌كدا به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران، بڕیاریدا به جێگیركردنی هێزه‌كانی پاراستنی سنوور به درێژایی سنووره هاوبه‌شه‌كان له گه‌ڵ ئێران و توركیادا.