
گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناره‌زایی دژ به هێرشه‌كانی توركیا له‌به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له حه‌سه‌كه
حه‌سه‌كه – نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، ده‌یان ئه‌ندامی دامه‌زراوه‌ی خێزانی شه‌هیدان (دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به كاروباری كه‌سوكاری ئه‌و قوربانیانه‌ی له بۆردوومانه‌كانی توركیا‌و شه‌ره‌كانی داعش گیانیان له ده‌ستداوه)، یاداشتێكیان ئاراسته‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیكرد له حه‌سه‌كه، به‌مه‌به‌ستی ناره‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی توركیا له رۆژئاوای كوردستان.
ئه‌و شانده‌ی چوونه ناو بنكه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی له‌سه‌ر داوای خۆیان، ناوی ئه‌و په‌رسانه‌ی هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تییان ئاشكرانه‌كرد كه یاداشته‌كه‌یان لێ وه‌رگرتوون.
له بیست و دووی ئه‌م مانگه‌دا درۆنێكی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌روان نه‌كراو هێرشی كرده سه‌ر گرنگترین بنكه‌ی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” له گونده‌واری حه‌سه‌كه، به‌و هۆیه‌وه دوو شه‌رڤان گیانیان له ده‌ستدا.
رۆجدا ئه‌حمه‌د له دامه‌زراوه‌ی خێزانی شه‌هیدانی شاری حه‌سه‌كه به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌وان هێرشه‌كانی توركیا به تووندی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، كه ژێرخانی ئابووری ده‌كاته ئامانج و بۆ‌ته مایه‌ی تێكچوونی سه‌قامگیری.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به هیوان به‌م نزیكانه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی وڵامی یاداشته‌كه‌یان بداته‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌بن له سازكردنی ناره‌زاییه‌تی له‌به‌رده‌م بنكه‌كانی وڵاتانی گه‌رنتی كه‌ر، گه‌ر وه‌ڵامیان نه‌ده‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ له شاری قامیشلۆ ناره‌زایه‌تییه‌ك رێكخرا له‌به‌رده‌م بنكه‌ی هێزه‌كانی روسیا، هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی جه‌زیره سوریا خۆپیشاندان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سازركا.