
بۆ رۆژی حه‌وته‌م له‌سه‌ر یه‌ك.. هێزه‌كانی توركیا گونده‌كانی باكووری حه‌سه‌كه بۆردوومان ده‌كه‌ن
ته‌ل ته‌مر- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا بۆ رۆژی حه‌وته‌م له سه‌ریه‌ك، به چه‌كی قورس چه‌ند گوندێكی له باكووری حه‌سه‌كه بۆردوومان كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا گونده‌كانی “ته‌ل له‌به‌ن و عه‌بوش و شێخ عه‌لی” یان بۆردوومانكرد له گونده‌واری شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مری باكووری حه‌سه‌كه.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی توركیا گوندی ته‌ل وه‌ردی بۆردوومانكرد له گونده‌واری شارۆچكه‌ی زیرگان (ئه‌بو راسین).
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، بۆردوومانه‌كان زیانی ماددی گه‌یاندبوو به خانووبه‌ره‌ی هاوڵاتیان، بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌واڵێك هه‌بێت له‌باره‌ی زیانه گیانییه‌كان.
ئه‌مه‌و پێش چه‌ند كاتژمێرێك، تۆپخانه‌ی توركیا گونده‌كانی “كوزلییه‌و شێخ عه‌لی و ده‌رداره”ی گونده‌واری ته‌ل ته‌مری بۆردوومانكرد و زیانی ماددی گه‌یانده دانیشتوانی ناوچه‌كه.