مه‌زڵوم عه‌بدی: ئاماده‌ین بۆ هه‌ر هێرشێكی توركیا‌و شه‌ری ئه‌مجاره جیاوازتر ده‌بێت له‌وانه‌ی پێشوو
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند، توركیا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ هێرشكردنه سه‌ر كۆبانی و مونبیج و ته‌ل ریفعه‌ت، ئه‌مریكاش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئه‌و هێرشه رابگرێت.
ژنه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له رێگای پێگه‌ی “زووم” ه‌وه كه نۆرس پرێس ئاماده‌ی بوو ئاشكرایكرد، ئه‌مریكاو روسیا دژی هێرشی توركیان، ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستی باشن، به‌ڵام پێویسته هه‌ڵوێسته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به هێزتربن، چونكه توركیا سووره له‌سه‌ر هێرشكردن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئیداره‌ی ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له رێگای برێت مه‌گۆركه‌وه پێی راگه‌یاندووه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا ره‌تده‌كاته‌وه، به به‌مه‌به‌ستی راگرتنی هێرشه‌كانیش له په‌ێوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره.
عه‌بدی داوای له ئیداره‌ی ئه‌مریكا كرد، له رێگای كونگرێسه‌وه سزای توركیا بدات، به هۆی هێرشه‌كانی ئه‌م دوایه‌و پێشێلكردنی رێككه‌وتنی ئاگربڕ،
جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان په‌ێوه‌ندییان نییه به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیسته‌نبوڵ و داواش ده‌كه‌ن لیژنه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به دواداچوون بۆ راستییه‌كان بكات.
وتیشی، سوریا به‌شێكه له كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی و پێویسته میسر‌و چه‌ند وڵاتێكی دیكه، هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان هه‌بێت.
عه‌بدی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئاماده‌ن بۆ هه‌ر هێرشێكی توركیا‌و شه‌ری ئه‌م جاره جیاوازتر ده‌بێت له‌شه‌ره‌كانی پێشوو، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌درۆغان له دوای شه‌ری دژ به داعش به‌رده‌وام دژایه‌تی كۆبانی ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئێستادا پرۆسه سه‌ربازییه‌كانیان دژ به توركیا له ناو خاكی سوریادا ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، به‌ڵام گه‌ر بێت و توركیا هێرش بكات ئه‌وا جه‌نگ به درێژایی سنووری سوریا – توركیا ده‌ست پێی ده‌كات.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی كه پاراستنی ناوچه‌كه ئه‌ركی سوپای سوریایه‌و به هیوان هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی توركیا.
له بیستی ئه‌م مانگه‌وه توركیا هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژ ئاوای كوردستان و ژێرخانی ئابووری به تایبه‌ت نه‌وتی كردۆته ئامانج، هه‌روه‌ها بۆردوومانی چه‌ند خاڵێكی سوپای سوریا‌و گونده سنوورییه‌كانی كردووه.
ژه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، لە هێرشەکانی ئەم دواییه‌ی تورکیا، 14 هاوڵاتی مەدەنی و 16 چەکدار شه‌هید بوونه و 45 ناوه‌ندی ژێرخانی ئابوری کراونەتە ئامانج.