هێزەکانی تورکیا گوندەکانی دێرك و حەسەکە و گوندهواری باکووری حەلەب دەکەنە ئامانج
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ شەممە، هێزەکانی تورکیا چەند گوندێکیان دووری باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و باکووری حەسەکە و گوندهواری باکووری حەلەبیان بۆردومانكرد، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئەو گوندانەی کە بە چەکی قورس لە گوندهواری دێرك كرانه ئامانج، بریتین لە “زوهەیریە و خەراب ڕشک”، جگە لە ڕێگای دەروازەی سێمالکا.
دوای ئهوبه نزیکەی کاتژمێر و نیوێک، سەرچاوەیەکی تر ئاشکرای کرد کە هێزەکانی تورکیا بە دەیان تۆپ تۆپبارانی گوندەکانی “کوزلیە، شێخ عەلی و دەردەرا”یان لە گوندهواری تەل تەمر لە باکووری حەسەکە کردە ئامانج.
هێزەکانی تورکیا چهند خاڵێكی سەر بە حکومەتی دیمەشقیان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی سەربازیی مهنغ و گوندی عەین دەقنە، لە گوندهواری باکووری شاری حەلەب بۆردومان کرد.
لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، هێزەکانی تورکیا بنكهیهكی هێزەکانی حکومەتی دیمەشقیان لە هەمان ناوچە کردووەتە ئامانج.
ئەمەش لە حەوتەمین ڕۆژی دهستپێكردنی بۆردومانهكانی توركیا دێت بۆ سهر ڕۆژئاوای كوردستان،.