هێزه‌كانی تورکیا دەوروبەری بنکەیەکی سوپای سوریای لە ڕۆژئاوای کۆبانێ ده‌كه‌نه ئامانج
کۆبانێ – نۆرس پرێس
شەوی هەینی تۆپخانەکانی تورکیا دەوروبەری بنكه‌یه‌كی سوپای سوریایان لە گونده‌واری ڕۆژئاوای شاری کۆبانێ له ڕۆژئاوای كوردستان بۆردومان کرد.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له دانیشتووانی ناوچەکە بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، دوو موشه‌ك لە ده‌وروبه‌ری تەل شاعیر بە دووری ٤ کم لە ڕۆژئاوای شارەکە کەوتوونەتە خوارەوە، کە هێزەکانی سوپای سووریا لەوێ جێگیرن.
تا ئێستاش هیچ زانیارییەک ده‌رباره‌ی زیانەکانی ئه‌و هێرشه نه‌گه‌یشتووه.