فەرماندەیی ناوەندیی ئه‌مریكا باس هێرشی سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كه‌یان ده‌كات لە باشووری حەسەکە
حەسەکە – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، فەرماندەیی ناوەندیی ئه‌مریكا ڕایگەیاند، هێرشێکی مووشەکیی كرایه سه‌ر بنكه‌ی كاروانه سه‌ربازییه‌كه‌یان له شارۆچكه‌ی شه‌دادی باشووری حه‌سه‌كه له ڕۆژئاوای كوردستان.
لە بەیاننامەیەکدا ڕایگه‌یاند، ” دوێنێ نزیکەی کاتژمێر ١٠:٣١ی شەو، بە کاتی سوریا و کاتژمێر ٤:٣١ی ئێواره به كاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، دوو موشەک هێزەکانی هاوپەیمانانیان کردە ئامانج لە بنکەی كاروانه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا لە شه‌دادی.
ئاماژەی بەوەشکرد،كه هێرشەکە زیانی گیانی نه‌بووه و هه‌روه‌ها زیانی بۆ به بنكه‌كه‌ش نه‌گه‌یاندووه.
ڕاشیگه‌یاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات”هه‌سه‌ده” سەردانی شوێنی سەرچاوەی مووشەکەکانیان کرد و “مووشەکی سێیەمیان دۆزییه‌وه کە نه‌ته‌قیبوو”.
لە بەیاننامەکەدا هیچ لێدوانێک لەلایەن فەرماندەیی ناوەندیی ئه‌مریكاوه نەخراوەتەڕوو کە کێ ئه‌و هێرشە موشه‌كییانه‌ی ئه‌نجامداوه.
كۆلۆنێل جۆ بوچینۆ، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ئه‌م جۆره هێرشانه هێزەکانی هاوپەیمانان و دانیشتوانی ناوچه‌گه دەخاتە مەترسییەوە، هەروەها سەقامگیری و ئاسایشی كه بە سەختی بەدەست هێنراو لە سوریا و ناوچەکە تێکدەدات.
سەرچاوەیەکی سەربازیش بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، پێش ئه‌و هێرشه،”موشەکێك لە نزیک بنکەی ئه‌مریكا و بینای کێڵگەکانی شیپس لە ده‌وروبه‌ری قەزای شەدادی كه‌وته خواره‌وه”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “زیانەکان تەنها مادی بوون و هیچ زیانێکی مرۆیی نه‌بوو”.
له‌مانگی ئایاری ڕابردووش دوو مووشەک، بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان لە شەدادی کردە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێ بکەوێتەوە