ئاسایشی “هۆل” هه‌وڵی هه‌ڵهاتنی چه‌ند خێزانێكی “داعش” له كامپه‌كه پۆچه‌ڵ ده‌كاته‌وه
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، هێزه‌كانی ئاسایشی به‌رپرس له پاراستنی كامپی هۆل، هه‌وڵی چه‌ند خێزانێكی داعشیان پوچه‌لكرده‌وه بۆ هه‌ڵهاتن له كامپی هۆلی رۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه.
سه‌رچاوه‌ه‌یكی سه‌ربازی له كامپی هۆل به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك ژن و مه‌نداڵ كه ناوی خۆیان ناوه (ئه‌شبال خیلافه) هه‌وڵیاندا له به‌شی تایبه‌ت به بیانییه‌كان هه‌ڵبێن، كه پێی ده‌وتریت كه‌رتی (موهاجیرات)، پاش ئه‌وه‌ی توانییان شورای ده‌وری كامپه‌كه ببڕن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌ندامانی پارێزگاریكرن له دیوی ده‌ره‌وه‌ی كامپه‌كه، توانیان هه‌ندێكیان ده‌ستیگیر بكه‌ن و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش به‌ره‌و كامپی هۆل گرانه‌وه‌و خۆیان شارده‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌و راپۆرته راگه‌یاندانه‌ی ره‌تكرده‌وه سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی پێكدادان له كاتی هه‌وڵی هه‌ڵهاتن له كامپه‌كه‌دا.
رۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی توركیا سێ بنكه‌ی له ده‌وروبه‌ری كامپی هۆل بۆردوومانكرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه 8 شه‌رڤانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات گیانیان له ده‌ستدا، له كاتێكدا كه سه‌رقاڵی ئه‌ركه‌كانیان بوون به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی كامپه‌كه.
له داوی ئه‌و هێرشه پشێوی كامپی هۆلی گرته‌وه‌و شه‌ش كه‌س له دانیشتوانی كامپه‌كه توانیان هه‌ڵ بێن، به‌ڵام پاشان جارێكی دیكه ده‌ستگیركرانه‌وه.