بۆردوومانی توركیا بۆ سه‌ر گوندێكی باكووری مونبیج
مونبیج- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه‌كانی سه‌ر به ئه‌و، به چه‌كی قورس و هاوه‌ن گوندێكیان چر دانیشتوانیان بۆردوومانكرد له گونده‌واری باكووری مونبیج.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی له گونده‌كه به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا له بنكه‌ی سه‌ربازی نزیك گوندی شێخ ناسر به چه‌كی قورس گوندی سه‌یادییان بۆردوومانكرد.
ئاماژه‌ی به‌و‌شكرد، بۆردوومانه‌كان بوونه هۆی دروستوبوونی ترس و دڵه‌راوكی له نێو دانییشتوانی گونده‌كه.
پێشتر ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مینبج رایگه‌یاندبوو، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه‌كانی سه‌ر به ئه‌و، له بنكه‌ی سه‌ربازی گوندی تۆخاره‌وه، “گوندی تۆخارو جیبال حه‌مام”ی به چه‌كی قورس بۆردوومان كردووه.
له‌به‌یانی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌وه، هێزه‌كانی توركیا ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی دژ به ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان په‌ره‌پێداوه‌و ناوچه سنوورییه‌كان له دێركی رۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌تاوه‌كو مونبیج رۆژائاوا بۆردوومان ده‌كات له گه‌ڵ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب.