حه‌سه‌كه: رێپێوانێكی جه‌ماوه‌ریی دژ به هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا
حه‌سه‌كه – نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، سه‌دان كه‌س له دانیشتوانی شاری حه‌سه‌كه له رێپێوانێكدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی توركیایان كرد بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان.
به‌شداربووان چه‌ند درۆشمێكیان به‌رزكردبۆوه دژ به “بێ ده‌نگی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی” به‌رامبه‌ر به هێرشی ئاسمانی و تۆپخانه‌كانی توركیا دژ به ژێرخانی ناوچه‌كه له سه‌رچاوه‌كانی وزه‌و دانه‌وێڵه‌و رێگاوبانه‌كان.
به‌شداربووان جه‌ختیان كرده‌وه كه ئامانجی هێرشه‌كان منداڵان و ژنان و به‌ساڵاچووان و ژێر خانی ئابووری وڵاته.
له بیستی ئه‌م مانگه‌وه توركیا ده‌ستی كردووه به هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، سه‌ره‌رای ناره‌زاییه‌كانیش، هێشتا هیچ هه‌نگاوێكی كرداری له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع جێبه‌جێ نه‌كراوه بۆ راگرتنی هێرشه‌كان.