شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌غداد كۆده‌بنه‌وه
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، محمه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازێكرد له شاندێكی باڵای ئه‌مریكا و جه‌ختی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه په‌ێوه‌ندیه‌كی هاوسه‌نگی هه‌بێت له گه‌ل ده‌وروبه‌ری هەرێمایه‌تی و نێودەوڵەتی.
نوسینگه‌ی سوودانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیران له به‌غداد پێشوازیكرد له شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی سیناتۆر “مارك تاكانۆ” و چوار ئه‌ندامی دیكه‌ی كۆنگرس، به ئاماده‌بوونی ئەلینا رۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لە گفتوگۆکانیاندا، سوودانی و شاندەکەی کۆنگرێس باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵیەکانی هەردوو وڵات و شەڕی دژی داعش و کاری هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە راوه‌دوونانی شانە نووستووەکانی داعش کردووە.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، مارک تاکانۆ پیرۆزبایی لە سوودانی کردووە بە بۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆکوەزیران و بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمانی عێراق.