
كوژرانی شه‌ش چه‌كداری گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به توركیا له باكووری حه‌سه‌كه
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” كوژرانی شه‌ش چه‌كداری گروپه‌یكانی سه‌ر به توركیای راگه‌یاند له‌شه‌رو پێكدادانێكدا له باكووری حه‌سه‌كه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده بڵاویكرده‌وه، شه‌وی پێنج شه‌ممه شه‌رڤانه‌كانیان توانیان شكست به هێرشێكی گروپه‌كانی سه‌ر به توركیا بهێنن، كاتێك هه‌وڵیاندا پێشڕه‌وی بكه‌ن به‌ره‌و گوندی بۆبی له گونده‌واری شارۆچكه‌ی زه‌رگان.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، شه‌رو پێكدادان له نێوان هه‌ردوولا روویداو له ئاكامدا دوو چه‌كدار له هێرشبه‌ران كوژران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێرشبه‌ران ناچاركران به پاشه‌كشه‌كردن بۆ گوندی “ئوم عیشبه” و له‌ویش به چه‌كی قورس كرانه ئامانج، له ئاكامدا چوار چه‌كداری دیكه كوژران.
پێشتر ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له راگه‌یه‌ندراوێكدا كوژرانی 12 سه‌ربازی توركیایان راگه‌یاندبوو له‌به‌رامبه‌ر هێرشه سه‌ربازییه‌كانی توركیا كه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوه‌ووه به‌رده‌وامه.