هاوپه‌یمانی نیۆده‌وڵه‌تی كۆمه‌كی سه‌ربازی زیاتر ره‌وانه‌ی بنكه‌یه‌كی ده‌كات له گونده‌واری حه‌سه‌كه
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نیۆده‌وڵه‌تی دژ به داعش كه‌ره‌سته و كۆمه‌كی سه‌ربازی زیاتری ره‌وانه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی شه‌دادی كرد له گونده‌واری باشووری حه‌سه‌كه‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پڕێسی راگه‌یاند، كۆمه‌كه سه‌ربازییه‌كان بریتیبوون له 20 بار هه‌ڵگر كه كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و كۆمه‌كی لۆژستی و بار هه‌ڵگری داخراو‌و تانكه‌ری سووته‌مه‌نی له خۆ گرتبوو له گه‌ڵ چه‌ند ئۆتۆمبێڵێكی سه‌ربازی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاروانه سه‌ربازییه‌كه له رێگای حه‌سه‌كه‌وه ره‌وانه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی شه‌دادی كراوه.
دووهه‌فته پێشتر، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كاروانێكی دیكه‌ی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و كۆمه‌كی لۆژستی روانه‌ی بنكه‌ی شه‌دادی كردبوو.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له ره‌وانه‌كردنی كۆمه‌كی سه‌ربازی بۆ بنه‌كه‌كانی له ناوچه‌كانی باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی سوریا، سه‌ره‌ڕای هێرشه‌كانی توركیا كه له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو ده‌ستی پێكردووه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كردۆته ئامانج له وانه‌ش بنكه‌یه‌كی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌سه‌ده.