بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە کۆلێرا بۆ 384 حاڵەت لە ئیدلیب
ئیدلیب – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە دامەزراوە تەندروستییەکانی دەستەی تەحریرشام (بەرەی نوسرەی پێشوو) لە باکووری رۆژئاوای سوریا، ژمارەی تووشبووانی کۆلێرای رایانگەیاند کە بۆ 384 حاڵەت بەرزبووەتەوە.
تۆڕی “ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و وەڵامدانەوەی پەتاکان” لە رێگەی ناسێنەرە فەرمییەکانییەوە بڵاویکردەوە، کە ژمارەی تووشبووانی کۆلێرا بۆ 384 حاڵەت بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ 12 حاڵەت لە گوندەواری ئیدلب و حەڵەب بەرزبووەتەوە.
لە بیست و شەشی مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا، تۆڕی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و وەڵامدانەوە، تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی پشتڕاستکراوەی نەخۆشی کۆلێرای لە ناوچەی کامپەکانی ئیدلب راگەیاند.