هێزەکانی تورکیا گوندەکانی باکووری حەسەکە بۆردوومان دەکەن

حەسەکە – نۆرس پرێس

بەرەبەیانی ئەمڕؤ هەینی، تۆپخانەکانی تورکیا بۆ شەشەمین رۆژ لەسەریەک بە ئامانجگرتنی گوندەکانی باکووری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، نوێکردەوە و زیانی ماددی لێکەوتەوە.

سەرچاوه یەکی سەربازی به نۆرس پرێسی راگه یاند، کاتژمێر 8ی به یانی ئه مڕۆ، هێزەکانی تورکیا گوندەکانی “دادا عەبداڵ”یان له گوندەواری شارۆچکەی زرکان له باکووری حەسەکە، بۆردومان کردووه .

بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان تا ئێستاش دەنگی تۆپبارانی پچڕپچڕ لە ناوچەکەدا دەبیسترێت.

لە بیستی ئەم مانگەدا، هێزەکانی تورکیا شەپۆلێکی بۆردومان و هێرشی توندوتیژیان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە، جا چ بە هێرشی ئاسمانی یان تۆپباران، ئەمەش زیانی مرۆیی لێکەوتەوە و زیانێکی زۆر بە ژێرخانی وڵاتەکە گەیشتووە.

ئامادەکردنی: دڵسوز یوسف – داڕشتنەوەی: رەهەف یوسف