هەسەدە دەسگیرکردنی شانەیەکی نوستووی داعش رادەگەێنێت
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ، سێشه‌ممه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌ستگیركردنی 12 “تیرۆریست”ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی “داعش” و شكستهێنانی پلانی رفاندنی چەند ماڵباتێکی داعش له كه‌مپی ئه‌لهۆل و بردنیان بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی توركیا و هاوپەیمانەکانیان، راگه‌یاند.
ئەمەش لە بەیاننامەیەکدا هاتووە کە ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەست بەسەر بڕێک تەقەمەنی و چەک و کەرەستەی سەربازیدا گیراوە، هەروەها شانە خەوتووەکانی ئەو ڕێکخراوە دەستگیرکراون، کە ئامادەکارییان دەکرد بۆ ئەنجامدانی هێرش لە ناوچەکە، لە میانی هەڵمەتێکدا بە هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ “ئەلئاسایش”.

ئه‌م جۆرە پلان و هێرشانەش له كاتێكدایه كه توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له رۆژئاوای کوردستان و ته‌ل رەفعه‌ت و منبج ده‌كات.
“هەسەدە” لەگەڵ بەیاننامەکەیدا گرتە ڤیدیۆی ئەو هەڵمەتەی بڵاوکردەوە، تیایدا ناسنامەی ئەندامە دەستگیرکراوەکانی “داعش” لەگەڵ چەکە دەستبەسەرداگیراوەکان ئاشکرا دەکرێن.