هێزەکانی تورکیا دوو گوندی باکووری مونبیج بۆردوومان دەکەن
مونبیج – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارە دڵسۆزەکانیان دوو گوندی باکووری مونبیجیان بە چەکی قورس لە یەکێک لە بنکەکانیانەوە لە ناوچەکە بۆردومان کرد.
سەرچاوەیەکی سەربازی به نۆرس پرێسی وت “هێزه کانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەوان له بنکەکەی خۆیانەوه که له گوندی شێخ ناسر جێگیر بوون به تۆپ و گوله هاوەن گوندەکانی سه یاده و یالنیان بۆردومان کرد”.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا بۆردومانەکە بەردەوامە و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و دۆخی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو دانیشتوانەکەدا دروست بووە.
شەوی رابردوو کاتژمێر یەکی بەیانی ئەنجومەنی سەربازی مونبیج هەوڵێکی گروپەکانی سوپای نیشتمانی بۆ دزەکردنە ناو گوندی قەرت ویران لە رۆژئاوای شاری مونبیج پووچەڵکردەوە کە لە ئەنجامدا چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن برینداربوون.
لە بیستی ئەم مانگەوە تورکیا ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی لە رۆژئاوای کوردستان راگەیاند و فڕۆکەکانی تورکیاش سەدان هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە و زیاتر لە 35 کەس کوژراون کە نیوەیان هاوڵاتی سڤیلن و زیاتر لە 40 کەسیش برینداربوون کە زۆربەیان هاوڵاتی سڤیلن.