هەسەدە زیانەکانی بۆردومانەکانە ئاسمانییەکانی تورکیا لە نزیک کامپی هۆل ئاشکرا دەکات

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕؤ پێنجشەممەی، هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاشکرایکرد، ، لە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیادا هەشت ئەندامی ئەو هێزانەی بەرپرسیارن لە پاراستنی کامپی هۆل، گیانیان لەدەستداوە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویکردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا، دوێنێ، چوارشەممە، پێگەکانی ئەو هێزانەی بەرپرسیارن لە پاراستنی کامپی هۆل و زیندانی جرکین لە قامیشلۆ کە زیندانی ئەندامانی داعشە، کردۆتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیادا هەشت ئەندامی ئەو هێزانەی بەرپرسیارن لە پاراستنی کامپەکە شەهید بوون.

هێمای بۆ ئەوەش کرد کە هێرشە ئاسمانیەکانی تورکیا بێهودە نەبوون، بەڵکو بە هەماهەنگی و پلان بۆ داڕێژراو بوون، بە ئامانجی کارئاسانی بۆ دەربازبوونی ئەندامانی داعش و خێزانەکانیان لە کامپەکە و بوژانەوەی ئەو رێکخراوە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات هۆشدارییاندا لەوەی ئەم هێرشانە مەترسی لەسەر ناوچەکە و جیهان بەگشتی دروستدەکەن، ئەمەش بەهۆی بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بە هۆکاری پەرەسەندنی مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش زانی و هۆشداریدا لەوەی بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی مەترسییەکانی دەوروبەری سەرهەڵدانەوەی ئەو رێکخراوە گەورەتر دەکات.

دوای پێنج رۆژ لە راگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان، رۆژی چوارشەممە، هێزەکانی هەسەدە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی بە رێکخراوی و”داعش”یان راگرت، ئەویش بە هۆی سەرقاڵیانەوە بە مامەڵەکردن لەگەڵ هێرشەکانی تورکیا.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : عەدنان حەمۆ