هێزەکانی تورکیا لە گوندەوارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ و باکووری حەڵەب بۆردومانەکانیان چڕدەکەنەوە

تل تەمر- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزەکانی تورکیا بە ئامانجگرتنی گوندەکانی باکووری حەسەکە، گوندەوارەکانی قامیشلۆ و باکووری حەڵەبیان پەرەپێدا.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، تۆپخانەکانی تورکیا بە دەیان گولە بۆردومانی گوندەکانی “الداردەرە، ناوەڕاستی ئەسفورە، و سناعە”یان کردووە، لە گوندەواری تل تەمر.

ئەمەش دوای نزیکەی دوو کاتژمێر لە بۆردومانی تورکیا بۆ سەر گوندەکانی “ئەلکۆزلیە، تەل ئەللابان” لە رۆژئاوای شارۆچکەی تل تەمر، دێت بە دەیان تۆپ، کە لە ئەنجامدا زیانی ماددی لێکەوتەوە.

تۆپخانەکانی تورکیا گوندەکانی “موهەندەسان و رۆتانا” کە زۆرینەیان مەسیحین، لە گوندەواری باکوری قامیشلۆ بە چوار تۆپ، کردە ئامانج.

نزیکەی نیو کاتژمێر پێش ئەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر وێستگەی نەوتی دیجلە لە گوندەواری عەلی ئاغا و گوندەواری جەوادییە.

تورکیا بە دوو گولە دەوروبەری گوندی تل زیوانی لە رۆژهەڵاتی قامیشلۆ بۆردومان کرد.

سێ هاوەنەکانی تورکیاش لەسەر گوندی تل کەیف لە نێوان عامودە و قامیشلۆ کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی ماددی و مرۆیی نەبووە.

هێزەکانی تورکیا بە چوار گولە هاوەن گوندی حەسدەیان لە رۆژهەڵاتی عامودا بۆردومان کرد.

لە نزیکەی دوانزە و دە خولەک تورکیا بە دوو هاوەنی گواستنەوە (دامەزراوەی مۆڵەتی ئۆتۆمبێل)ی لە گوندی حەرام شێخۆ لە رۆژئاوای قامیشلۆ بۆردومان کرد، یەکەمیان لە گۆڕەپانی ناوەند و دووەمیان لە دەروازەی سەرەکی کەوتە خوارەوە، نزیکەی 13 خولەک دواتر تورکیا دیسان بە پێنج گولە دامەزراوەکەی کردەوە ئامانج.

بۆردومانەکان لە سەر رێگاکان کێبڵەکانی کارەبایان بڕی، کە بە جەمسەرەکانی دەوروبەرەوە بەسترابوونەوە.

جگە لەوەش، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو جار لەسەر یەک سایلۆکانی دانەوێڵەیان لە شارۆچکەی تربەسپی و دەوروبەری گوندی دەکری لە رۆژهەڵاتی قامیشلۆ کردە ئامانج.

لە گوندەواری باکوری حەڵەب، لە شەوی رابردووەوە تا ئێستا، هێزەکانی تورکیا شارۆچکەی تل رەفعەت و شێخ عیسایان بە ٧ تۆپ و کفرتۆن و ئاین دەقنە بە ٨ گولە و بەیلۆنیا بە ٥ گولە کردوەتە ئامانج.

تا ساتەوەختی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هەڵکشانی تورکیا لە پێنجەمین رۆژیدا بەردەوامە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : رەهەف یوسف