هەولێر – نۆرس پرێس
حەوت وڵاتە پیشەسازییە گەورەکەی جیهان G7 (ئەمریکا، بریتانیا، کەنەدا، ژاپۆن، ئیتاڵیا، فڕەنسا و ئەڵمانیا) بڕیاریاندا نرخێکی کەمتر لە بۆرسەی جیهانی بۆ ئەو نەوتە دابنێن کە روسیا دەتوانێت بیخاتە بازارەوە، ئەوەش نیگەرانییەکانی بازرگانانی لەبارەی کەمبونەوەی نەوت لە بازاردا کەمکردوەتەوە، بەوهۆیەش ئەمڕۆ بەهای نەوت دابەزی و هەر بەرمیلێک نهوتی برێنت بە 85.12 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئهمڕۆ له بۆرسهی جیهانی، نرخی یهك بهرمیل نهوتی برێنت 0.29 دۆلار دابەزی و گهیشته 85.12 دۆلاری ئهمریكی، ههروهها نرخی نهوتی تێكساسی ئهمریكاش بهڕێژهی 0.22 دۆلار دابەزی و نرخی بهرمیلێك بهرامبهره به 77.72 دۆلاری ئهمریكی.
هۆکاری دابەزینی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنێکی حەوت وڵاتە پیشەسازییە گەورەکەی جیهان G7 (ئەمریکا، بریتانیا، کەنەدا، ژاپۆن، ئیتاڵیا، فڕەنسا و ئەڵمانیا) کە بڕیاریانداوە رێگە بە ڕوسیا بدەن بە نرخێکی دیاریکراو نەوت بخاتە بازارەوە و کۆمپانیاکانی رۆژئاوا دەتوانن ئەو نەوتە بکڕن، ئەوەش نیگەرانییەکانی لەبارەی کەمبونەوەی نەوت لە بازاڕدا کەمکردوەتەوە.
سەبارەت دابەزینی بەهای نەوتیش، دامەزراوەکانی بواری ئابوری باس لەوە دەکەن، لە پاڵ زیادبونی ئامارەکانی کۆرۆنا لە چین، پڕبونی کۆگاکانی نەوت لە ئەوروپا و کەمکردنەوەی خستنەڕوی نەوت لەلایەن رێکخراوی ئۆپیکەوە، دو هۆکاری دیکەن بۆ دابەزینی نرخ و کەمبونەوەی خواست لەسەر کڕینی نەوت.